سەردێڕ:

ئۆنسەی زێڕ بۆ خوار دوو هەزار دۆلار دابەزی

PM:07:17:16/05/2023

30872 جار خوێندراوەتەوە

بەهای ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزارو ٩٩٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش بەهاکەی بە شێوەیکی بەرچاو دابەزی.


ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتەکانی ئێوارەدا بە پێی داتاکانی بازاڕی جیهانی زێڕ، بەهای ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزارو ٩٩٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و تەنیا لەمڕۆدا ١٨ دۆلارى لە بەهاکەی لەدەستداوە.

لە کاتەکانی بەیانی ئەمڕۆدا، بەهای ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزارو ١٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

هاوکات نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش دابەزیوە و بەهای مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ کە لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا بە ٤٣٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا ئەمڕۆ بە ٤٢٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا بەهای ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی دوو ساڵی رابردوو و بە دوو هەزارو ٥٠ دۆلار مامەڵەى پێوەکرا.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٨ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٤٠ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢٤ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٦٢ هەزار دینار.













گەلەری