سەردێڕ:

بافڵ تاڵەبانی: بەر لە گەڕانەوەمان بۆ کۆبوونەوەکانی حکومەت پەیوەندیمان لەگەڵ پارتی هەبوو

کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
PM:05:12:16/05/2023

3548 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، حکومەتەکەی مەسرور بارزانی بڕیارێکی ئازایانەیان داوەو کێشەکانیان لە داهاتوودا چارەسەر دەبێت، وتیشی" بەر لە گەڕاندنەوەمان بۆ کۆبوونەوەکان پەیوەندیمان لەگەڵ پارتیدا هەبوو"


ئەمڕۆ سێشەممە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "کێشەی موچە لە سنووری سلێمانی بەردەوامە بەڵام کێشەکان چارەسەر کراون و لەمەودوا لە هەموو کوردستان موچە بە هاوتایی دابەش دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، حکومەتەکەی مەسرور بارزانی ئازایانە توانیویەتی گوێ لەلایەنەکان بگرێت سوپاسی "کاک مەسرور و کاک قوباد دەکەم" توانیان ئازایانە دابنیشن و ناکۆکییەکان وەلا بنێنەوە، بەرلەوەی تیمی یەکێتی بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، پەیوەندییان لەگەڵ پارتی هەبووە لەبارەی داواکارییەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بۆ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی هەردوو حزب، بافڵ تاڵەبانی وتی، هەنگاوەکەی "کاک مەسعود" کارێکی زۆر باش بوو، هەر ئەو جۆرە بڕیارانە لە 'کاک مەسعود' چاوەڕێ دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم حکومەتە، حکومەتی هەموویانە ئەوەی جیاوازە تەنیا بیروبۆچوونە ئەگینا هەموویان خاوەندارێتی ئەو حکومەتە دەکەن، وتیشی، سەرباری بۆچوونە جیاوازەکان ئەگەر زیاتر لە یەکتر نزیک ببنەوە دەتوانن تەواوکەری یەکبن و کێشەکان چارەسەر بکەن.

لەبارەی ئۆپۆزسیۆنەوە باسی لەوەش کرد، ئۆپۆزسیۆن رۆڵی گرنگیان هەیە، دەبێت ئەوان بیروڕای ئەوانیش وەربگرن. چونکە ئەگەر ویست هەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ئەوا دەبێت بیرورای هەموو لایەک وەربگیرێت، بۆیە زۆر گەشبینن کە لایەنەکان لێک تێگەیشتنیان هەیە.

لەبارەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیی هەردوو حزب، سەرۆکی یەکێتی وتی، "ئەوەندەی من ئاگاداربم کۆبوونەوەکانی ئەمرۆ زۆر باشبوون و کۆبونەوەکانیش بەردەوام دەبن" ئەوەشی وت، کە وڵاتانی دەرەوە هاوکاربوون بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانی نێوانیان لەگەڵ پارتی، بەڵام ویستی خۆیان ئەو بڕیارەی پێداون و لەژێر کاریگەری کەسدا نەبووە تەنیا هاوکارییان کردوون.













گەلەری