سەردێڕ:

وەزارەتی خوێندنی باڵا ماوەی پێشکەشکردن و تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵای درێژکردەوە

PM:04:28:16/05/2023

30072 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندی خوێندکاران و بۆ باشتر خۆ ئامادەکردنیان بڕیاریانداوە ماوەی پێشکەشکردن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی خوێندنی باڵا درێژبکاتەوە.


وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە پێناو بەرژەوەندى گشتى و ڕەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆ پێشکەشکارانى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا و رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆیان بڕیارماندا بە درێژکردنەوەى ماوەى پێشکەشکردن و ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى.

ئاماژە بەوەشدراوە درێژکردنەوەی ماوەی خوێندن و دواخستنی وادەی تاقیکردنەوەکانی توانسی زانستی بەم شێوەیە دەبێت:

درێژکردنەوەى ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا تاوەکو رێکەوتی ٤ی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە رێکەوتی ١٢ی حوزەیران ئەنجامدەدرێت.

پێشتر بڕیاربوو کۆتا وادەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە رێکەوتی ١٨ی ئەم مانگە بێت و تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە رێکەوتی ٢٩ ئایار بەڕێوەبچێت.


 


 













گەلەری