PM:03:28:16/05/2023
2504 جار خوێندراوەتەوە
تورکیا بۆردوومانی شنگالی کردووە و دژە تیرۆری کوردستان و یەبەشە لێدوانی جیاواز لەو بارەیەوە دەدەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، دژە تیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بارەگایەکی یەکینەکانی پاراستنی شنگال "یەبەشە"ی لە کۆمەڵگەی خانەسووری سەر بە قەزای شنگال کردە ئامانج.
باسی لەوەشکردووە،
بەهۆی بۆردوومانەکەوە سێ چەکداری یەبەشە گیانیان لەدەستداوە و چەکدارێکی دیکەش بریندارە.
هاوکات، بەرپرسێکی یەکینەکانی یەبەشەش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەوەی بۆردوومانکراوە ماڵی هاوڵاتییەکی سڤیلە و
دوو کەس بە سووکی بریندار بوون.