سەردێڕ:

یەکێتی و پارتی: هاوڕاین لەسەر دەستپێشخەریەکەی بارزانی

PM:02:06:16/05/2023

2596 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆبوونەوە و لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا باسیان لەوەکردووە دەستپێشخەریەکەی بارزانی کە لەکاتی پێویستدا هات.


لەراگەیەنراوی هاوبەشی یەکێتی و پارتیدا هاتووەدەستپێشخەری بارزانی کە لەکاتی پێویستداهات، هەردوو لا هاوڕا بوون کە پێکەوە لەگەڵ لایەنە بەڕێزەکانی دیکەش هەنگاوی کرداری بنرێت بۆ بەپیرەوەچوونی ئەودەستپێشخەرییەو ناوماڵی کوردستانی ڕێکبخرێتەوە ولاپەرەیەکی نوێ ل کۆی پەیوەندیەکان بکرێتەوە.

 

لە راگەیاندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە، بڕیاریان داوە وەک یەک تیم کار بکەن و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دیکەش ئەنجامبدەن. دەشڵێن، "کۆبوونەوەکانی داهاتوو بۆ فەراهەمکردنی کەش و هەوای لەبار دەبێت، لە رووی یاسایی و سیاسییەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ڕووبەڕووبونەوەی ئەو ئاڵەنگارییانەی لە ناوچەکەدا هەیە."
ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێکەوە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە هەنگاوی کرداری بنرێت بۆ بەپیرەوەچوونی ئەودەستپێشخەرییە و ناوماڵی کوردستانی ڕێکبخرێتەوە و لاپەرەیەکی نوێ لە کۆی پەیوەندییەکان بکرێتەوە."

 

پاش ساڵیک لە وەستاندنی کۆبوونەوەکان، ئەمڕۆ شاندنی پارتی سەردانی شاندی یەکێتی کرد لە سلێمانی و بەپێی زانیارییەکیش لە داهاتوودا لەسەر ئاستی باڵادا کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوەی پرسە گرنگەکان ئەنجامدەدەن.

پێشتریش مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی داوای لە لایەنە سیاسییەکانى هەرێم کرد، لاپەڕەیەکی نوێ بکەنەوە و پێش ١٨ى ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی فراوان بکەن و تێیدا هەموو کێشەکان باسبکرێن و چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.

دوای سەردانی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق و هەرێم، دوای هەشت مانگ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری کۆبوونەوە.


 













گەلەری