سەردێڕ:

بە بڕیاری سودانی ٢٥ بەڕێوەبەری گشتی لە کارەکانیان دوورخرانەوە

PM:01:54:16/05/2023

1632 جار خوێندراوەتەوە

بە بڕیارى سەرۆک وەزیرانى عێراق، ٢٥ بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتە جیاوازەکان لە کارەکانیان دوورخرانەوە.


بەگوێرەى فەرمانێکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق کە واژۆى حەمید نەعیم ئەمیندارى گشتى لەسەرە، ٢٥ بەڕێوەبەرى گشتى لە نۆ وەزارەتى جیاوازى کابینەکەى سودانى لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە بە رەزامەندى محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکراوە و لە رۆژى ١٤ی ئایارەوە جێبەجێ کراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر سەرۆک وەزیرانى عێراق وەکو هەنگاوێک بۆ ئەنجامدانى چاکسازى لە کابینە وەزارییەکەیدا، ٥٧ بەڕێوەبەرى گشتى لە کارەکانیان دوورخستەوە، دەنگۆى لادانى پێنج وەزیریش بڵاوبووەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە پۆستە وەزارییەکاندا نەکراوە.













گەلەری