سەردێڕ:

نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:01:01:16/05/2023

8360 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار، هەزار و ٥٠ دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٦ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا و دواتر نرخەکەی دابەزی.

بانکی ناوەندی عێراق ٢٧٢ ملیۆن ٥٩٣ هەزار و ٦٥٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە، ٢١٦ ملیۆن و ٤٣٩ هەزار و ٦٥٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و ٥٦ ملیۆن و ١٠٠ هەزاریشی بەشێوەی کاش بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە بڕوای شارەزایانی ئابوری بەهۆی دواکەوتنی داواکاری دۆلاری دەرەوە بازرگانەکانی عێراق و هەرێم پەنایان بردووەتە بەر دۆلاری ناوخۆ سەرەڕای بەرزی نرخەکەی ئەویش خواستی لەسەر دراوی دۆلار زیادکردووە و لە ئەنجامدا نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

هاوکات، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە چەند شارێکی عێراق بەڵیننامە بە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و فرۆشگای کەلوپەلە کارەباییەکان پڕکراوەتەوە بۆئەوەی لە مامەڵە بازرگانییەکانیاندا تەنیا دراوی دیناری عێراقی بەکاربهێنن.













گەلەری