پاش ساڵێک لە وەستاندنی کۆبوونەوەکان، ئەمڕۆ شاندنی پارتی سەردانی شاندی یەکێتی کرد لە سلێمانی و بەپێی زانیارییەکیش کۆبوونەوەکە راوێژکارییە و باسی پرسە گرنگەکانی تێدا ناکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، پاش ساڵێک لە وەستاندنی کۆبوونەوەکان شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی گەیشتە مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لەلایەن شاندێک بە سەرۆکایەتی شاڵاو عەلی عەسکەری کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشوازیان لێکرا.
بەپێی زانیارییەکان
کۆبوونەوەکە تەنها راوێژکارییە و باس لە پرسە ئەمنی و سیاسییەکان ناکەن و لە
داهاتوودا لەسەر ئاستی باڵادا کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوەی پرسە گرنگەکان ئەنجامدەدەن.
پێشتریش، دوای سەردانی
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق و هەرێم، دوای هەشت مانگ مەسرور
بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری کۆبوونەوە.
لەکۆتایی مانگی
تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ـەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی
کوردستان و وەزیرەکانی یەکێتی بایکۆتی دانیشتنەکانیان کرد و لە گروپی وەتسئاپی وەزیرەکانی
حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم چوونە دەرەوە.