سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

AM:11:31:16/05/2023

2604 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. کەشناسی سلێمانیش دەڵێت، ئەو رەشەبایەی ناوچەکەی گرتووەتەوە ئەمشەو کاریگەرییەکانی لاواز دەبێت.


کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەوردا و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرماش بە نزیکەیی ١ تا ٢ پلە بەرزتر دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

لەلایەکی دیکەوە ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بۆ ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوا جێگیرە و ئەو بایەی لە شەوی رابردووەوە چالاک بووە لە ناوچەکەدا لە ئێوارەی ئەمڕۆوە کاریگەرییەکانی بەرەو لاوازبوون دەچێت.

باسی لەوەشکرد، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بەراورد بە رۆژانی پێشوو و سبەی چوارشەممە، خێرایی با دووبارە لەکاتی نیوەڕۆدا چالاک دەبێتەوە.

لەباری ئەگەری خۆڵبارینیشەوە ئەوەی ئاشکراکرد، لە ئێستادا پێشبینی خۆڵبارین ناکرێت بۆ ئەم یەک دوو رۆژەدا.

لەبارەی ئەگەری بارانبارینیشەوە ئەوەی روونکردنەوە، هیچ حاڵەتێکی بارانبارین نییە بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بۆ دوو سبەی و سێ سبەی پێشبینی دیکەمان دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر :32 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 29 پلەى سیلیزى

دهۆک : 31 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 35 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 32 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ :33 پلەى سیلیزى

سۆران : 29 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 37 پلەى سیلیزى













گەلەری