سەردێڕ:

وێنە.. بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە نیوزلەندا؛ شەش کەس گیانیان لەدەستدا

AM:10:03:16/05/2023

1456 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە باڵەخانەیەکی چوار قاتی لە شاری ویلینگتۆنی پایتەخی نیوزلەندا شەش کەس گیانیانلەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش تاوەکو ئێستا لە باڵەخانەکەدا گیریانخواردووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، نێک بایات سەرۆکی دەستەی فریاگوزاری شاری ویلینگتۆنی پایتەخی نیوزلەندا ئاماژەی بەوەکرد، ئاگرەکە زۆر بەهێز بووە و کۆنتۆڵکردنی ئاسان نەبووە، وتیشی، توانیوایانە ٥٢ کەس لە ئاگرەکە رزگار بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا دەیان کەس لە باڵەخانەکەدا گیریانخواردووە.

باسی لەوەشکرد، پێشبینی دەکەن ٩٠ کەس لە باڵەخانەکاندا بووبن کاتێک ئاگرەکە کەوتووەتەوە، بەڵام توانیویانە ٥٢ کەسیان بە زیندووی رزگار بکەن و تەرمی شەش کەسیش دەربهێنن.

هاوکات، کریس هیبکنز سەرۆک وەزیرانی نیوزلەدا رایگەیاند، رەنگە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیانلەدەستداوە لە شەش کەس زیارتر بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیان توانیوە تەرمی سەرجەمیان دەربهێنن.

باسی لەوەشکرد، ١٥ کەس راستەوخۆ دوای گەیشتنی تیمەکانی فریاگوزاری هاوکاری پزیشکیان پێشکەشکراوە و شەش کەسیش کە دۆخی تەندروستییان خراپ بووە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و دۆخی تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.
No description available.

No description available.No description available.












گەلەری