سەردێڕ:

بەڕێوەبەر و دوو پەیامنێری ئێن ئاڕ تی بە کەفالەت ئازاد کران

PM:03:17:12/09/2021

16360 جار خوێندراوەتەوە

شوان عادل بە سیفەتی بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی و کارزان تاریق و ئیحسان سابر پەیامنێرانی ئێن ئاڕ تی دوای ئەوەی چونە بەردەم دادگا دەستبەسەرکران و دواتر بە کەفالەتی کەسێتی بە بڕی شەش ملیۆن دینار ئازاد کران.


ئەمرۆ یەکشەممە، ھەریەک لە شوان عادل بە سیفەتی بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی و ھەریەک لە کارزان تاریق و ئیحسان سابر پەیامنێرانی ئێن ئاڕ تی لەسەر چەند سکاڵایەکی جیاواز چوونە بەردەم دادگای سلێمانی.
سکاڵاکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و چاودێریی بازرگانی سلێمانی و  سێ سکاڵای دیکەیان لەسەر تۆمار کرابوو.
دوای چونیان بۆ بەردەم دادگا، لە بەرەبەیانی ئەمرۆوە تا کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ ھەریەک لە شوان عادل و ھەردوو پەیامنێرانی ئێن ئار تی دەست بەسەربوون و دواتر بە کەفالەتی کەسی و بەبڕی شەش ملیۆن دینار ئازاد کران.












گەلەری