هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ماتۆڕسکیلێک خۆی کێشاوە بە ژن و منداڵێکدا و بەهۆیەوە ژنەکە گیانی لەدەستداوە و منداڵەکە بریندارە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە شارەدێی گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار ماتۆڕسکیلێک بە دوو سەرنشینەوە خۆی کێشاوە بە ژن و منداڵێکدا.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە، هەر چوار کەسەکە برینداربوون و پاش گەیاندنیان بە
نەخۆشخانە، ژنەکە گیانی لەدەستداوە.
سامان عەلی وتەبێژی
هاتوچۆی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ژنەکە ناوی ب. ح. ع، لە دایکبووی
١٩٦٣ێیەو تەمەنی ٦٠ ساڵە.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو رووداوێکی هاتوچۆ لە قەزای چەمچەماڵ لە نێوان ماتۆڕسکیلێک
و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا روویدا و سەرنشینێکی ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەش
بە سەختی برینداربوو.
بڕیار جاف- کەلار