سەرۆکى دەستەى خانەنشینی عێراق رایگەیاند، لێکۆڵینەوەى زیادکردنى موچەى خانەنشینانیان تەواو کردووە و ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدرێت.
ماهر ئەلبەیاتی سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆی جددی لەگەڵ پەرلەمان هەیە سەبارەت بە بودجە بۆ زیادکردنی موچەی خانەنشینی.
ئەوەشی
خستەڕوو، دەستەکەیان چاوەڕوانی بڕیارێکە بۆ زیادکردنی موچە.
بەپێی
داتایەكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نۆ ملیۆن هاوڵاتی لە عێرقدا موچە وەردەگرن كە
چوار ملیۆنیان فەرمانبەرن سێ ملیۆنشیان خانەنشینن، کە هیچ موچەخۆرێکیشیان موچەکەیان
لە ٤٠٠ هەزار دینار کەمتر نییە.
لە
٦ی نیسانی ئەمساڵدا، عەلا محەمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی خانەنشینی عێراق بە
ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، دوای راگەیاندنی پاکێجی رێکارەکانی ئەم دواییەی سەرۆکوەزیرانی
عێراق، دەستەکەیان دەستیکرد بە پێکهێنانی چەند تیمێک بۆ ئەوەی لە ماوەی مانگێکدا
مامەڵەی خانەنشینان ئامادە بکەن بۆ زیادکردنی موچەکانیان.