PM:08:57:15/05/2023
2256 جار خوێندراوەتەوە
بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و هاوکاریکردنی وڵاتانی بیانی، هێزە ئەمنییەکانی روسیا کارمەندێکی پیشووی کونسوڵخانەی ئەمریکایان لە روسیا دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، هێزە ئەمنییەکانی روسیا، رۆبەرت شونۆڤ کارمەندی پێشووی کونسوڵخانەی ئەمریکایان لە ڤلادیڤستۆک- روسیا دەستگیرکرد و دوای لێکۆڵینەوە، بەپێی مادەی ٢٧٥ ی تاوانی روسیا کە تایبەتە بە هاوکاریکردنی نهێنی وڵاتانی بیانی سزادرا.
ئەوە لەکاتێکدایە،
لە کۆتای مانگی ئازاردا، روسیا بەتۆمەتی سیخوڕیکردن پەیامنێری واڵ ستریت جۆرناڵی دەستگیرکرد
و رۆژنامەکەش تۆمەتەکەی رەتکردەوە و داوای ئازادکردنی رۆژنامەنووسەکەی کرد.