لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمى کوردستان، بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزارو ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکراو بەوەش ٤٥٠ دینار لە نرخەکەی دابەزی.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا بە ١٤٦ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزارو ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکراو ٤٥٠ دینار دابەزی.
هاوکات، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق، بڕی ٢١٦ ملیۆن دۆلار و ٤٤٦ هەزار
و ٤٥٠ دۆلاری فرۆشتووە و لەو بڕەش، ١٩١ ملیۆن و ٩٤٦ هەزار و ٤٥٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە
و ٢٤ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەختینە خستوەتەڕوو.
ئەوە لەکاتێکدایە، لەسەرەتای مانگی ئایارەوە بەهای ١٠٠ دۆلار لە ١٤٢
هەزارەوە بۆ ١٤٧ هەزار دینار بەرزبووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی موحەممەد شیاع
سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندبوو، بەهای دۆلار بۆ نرخی
فەرمی بانکی ناوەندی عێراق دادەبەزێت.
بانکی ناوەندی عێراقیش رایگەیاندبوو، رۆژانە بەپێی پێویستیی دۆلار دەخەنەڕوو،
لە ماوەی ئەم چەند رۆژەشدا بانکی ناوەندی عێراق رۆژانە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دەخاتە بازاڕەوە، بەڵام بەهای
دۆلار رووی لە بەرزییە.