سەردێڕ:

بە تۆمەتی گەندەڵی جێگری پارێزگاری بەغدا لە پۆستەکەی لابرا

PM:05:05:15/05/2023

1436 جار خوێندراوەتەوە

بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە تۆمەتی گەندەڵی جێگری پارێزگاری بەغدا لە پۆستەکەی دورخرایەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەپێی چەند بەڵگەنامەیەکی بڵاوکراوە، عەلی عیساوی جێگری پارێزگاری بەغدا لە پۆستەکەی دورخراوەتەوەو داواکە لەلایەن داواکاری گشتییەوە جوڵێندراوە.

لەبڵاوکراوەکەدا سەرۆک وەزیران داوای لێکۆڵینەوەی کردووە، بەڵام ئاماژە بە گەندەڵییەکەی جێگری پارێزگار نەدراوەو داوای لە داواکاری گشتی کردووە رێکاری پێویستى بەرامبەر بگیرێتەبەر.

ئەوە لەکاتێکدایە، لەسەرەتای ئەمساڵدا بەفەرمانی موحەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە لابردنی پارێزگاری دیوانیە بەتۆمەتی گەندەڵی.

هاوکات هەر لەچوارچێوەى چاکسازییەکان لە کابینە وەزارییەکەیدا، سەرۆک وەزیرانى عێراق لەماوەکانى رابردوو بڕیاریدا، سزاى ٢١ بەڕێوەبەرى گشتى لە پلە جیاوازەکان بدات، بەهۆى ئەوەى لە راپەڕاندنى ئەرکەکانیاندا شکستیانهێناوە.

پێشتریش لە بڕیارێکى دیکەدا کە بڵاوکرایەوە، سەرۆک وەزیرانى عێراق لەکاتێکدا کابینە وەزارییەکەى پێیناوەتە شەش مانگى تەمەنى بڕیاریداوە، گۆڕانکارى لە پۆستى ژمارەیەک وەزیردا بکات.













گەلەری