سەردێڕ:

هێزێکى ئەمنى هەڵیانکوتایە سەر فڕۆکەخانەى کشتوکاڵى عەربەت

PM:01:38:15/05/2023

39956 جار خوێندراوەتەوە

هێزێکى ئەمنى دەمامکدار هەڵیانکوتایە سەر فڕۆکەخانەى کشتوکاڵى عەربەت.


سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەکەوە بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی کە وتویانە فەرمانی قوباد تاڵەبانییان پێیە هەڵیانکوتاوەتە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و لە سەعات ٩ تاوەکو ئێستا لەوێن کارمەندەکانیان کردوەتە دەرەوەی ژوورەکان و خەریکی گەڕان و پشکنینن.

هەر بەگوێرەى سەرچاوەکە، ئەو هێزە کە چوونەتە فڕۆکەخانەکە، هیچ نوسراوێکی فەرمییان بۆ ئەو هەڵکوتانەسەرە پێنەبووە.













گەلەری