PM:02:55:12/09/2021
6720 جار خوێندراوەتەوە
ماڵپەڕی ئیندیان تودەی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، کە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، کە ماوەی ٤٦ ساڵە بەو رێژەیە باران رووی لەناوچەکە نەکردووە، فڕۆکەخانەی دەلهی پایتەختی وڵاتەکە وەک مەلەوانگەی لێهاتووە.
رۆژنامەنووسێکی سەر بە دەسەڵات لە ناوچەکە باسی لەوەکردووە، هێشتا نەتوانراوە ئەو ئاوەی چووەتە فڕۆکەخانەکەوە بە تەواوی دەربدرێت و پاکبکرێتەوە.
فڕۆکەخانەکەش لە
تویتێکدا وەڵامیداوەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، کە رووداوەکە لەناکاو بووە بۆ ئەوان و بەهۆی بارینی
بارانێکی قورس بووە بۆ ماوەیەکی بەردەوام، ئاماژەیان بەوەشکردووە، تیمەکانیان لە
کاردان و گرفتەکەشیان چارەسەرکردووە. هاوکات، چەند وێنەیەکی دوای چارەسەرکردنی گرتفتەکەشی هاوپێچی تویتەکەی کردووە.