AM:11:10:15/05/2023
23644 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی تەندروستی کۆیە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردندا کەسێک کوژرا و پێنج کەسیش بریندار بوون.
هاوکار عەلی وتەبێژی تەندروستی کۆیە لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، کەسێک تەقەی لە بنکەی پۆلیسی ئازادی کردووە و پۆلیسەکانی بنکەکەش وەڵامیان داوەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، شەڕەتەقە لەنێوان پۆلیسەکانی بنکەکە و ئەو کەسەدا روویداوە
و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و پێنج کەسیش بریندار بوون.
پارێزەرێک لە دادگای بەرایی کۆیە لە لێدوانێدا ئەوەی
خستەڕوو، چەند کەسێک بەمەبەستی بینینی زیندانییەک
لەبنکەکە سەردانی بنکەکەیان کردووە و یەکێک
لە سەردانیکاران فەرمانی دەستگیرکردنی راستەوخۆی هەبووە، بەڵام ئامادە نەبووە خۆی
رادەست بکات لە ئەنجامدا رووبەڕووبوونەوە لەنێوانی سەردانیکاران و پۆلیسەکانی
بنەکەکەدا روویداوە.
خالید محەمەد- کۆیە