سەردێڕ:

نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەرزبووەوە

PM:06:22:14/05/2023

1388 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەوەش بەهاکەی بەرزبوەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٦ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و لەکاتی داخستنی بازاڕی دراودا، لە کاتێکدا لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو بەهای ١٠٠ دۆلار ١٤٦ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەوەش لە نێوان کاتی کردنەوە و داخستنی بازاڕی دراو ١٠٠ دۆلار ١٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.

هاوکات ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٢٢ ملیۆن دۆلاری خستەڕوو.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەبڕوای شارەزایانی ئابووری بەهۆی دواکەوتنی داواکاری دۆلاری دەرەوە بازرگانەکانی عێراق و هەرێم پەنایان بردووەتە بەر دۆلاری ناوخۆ سەرەڕای بەرزی نرخەکەی ئەویش خواستی لەسەر دراوی دۆلار زیادکردووەو لەئەنجامدا نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

هاوکات، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە چەند شارێکی عێراق بەڵیننامە بەپێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و فرۆشگای کەلوپەلە کارەباییەکان پڕکرایەوە بۆئەوەی لە مامەڵە بازرگانییەکانیاندا تەنیا دراوی دینار بەکاربهێنن.

بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تاوانی رێکخراویش لەوبارەیەوە دەڵێت، "ئەم هەنگاوە لەپێناو زیادکردنی خواستە لەسەر دینار و هەر کەسێک جێبەجێی نەکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر."













گەلەری