سەردێڕ:

بومەلەرزەیەک لەم شارەى باکوورى کوردستان روویدا

PM:05:11:14/05/2023

14176 جار خوێندراوەتەوە

بومەلەرزەیەک بە گوڕى ٤.٢ پلە بە پێوەرى رێختەر لە مەڕەشى باکوورى کوردستان روویدا.


دەزگاى کارەسات و رووداوە سروشتییەکانى تورکیا ناسراو بە (ئافاد) رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بومەلەرزەیەک بە گوڕى ٤.٢ پلە بەپێوەرى رێختەر لە پارێزگاى مەڕەشى باکوورى کوردستان روویداوە و هاوڵاتیان لەکاتێکدا بەرەو سندووقەکانى دەنگدان دەڕۆن بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانى تورکیا، بومەلەرزەکە روویداوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بابەتى بومەلەرزەکەى تورکیا و باکوورى کوردستان، فاکتەرێکى گرنگى بانگەشەکانى هەڵبژاردنی پەرلەمانى و سەرۆکایەتیى تورکیا بوو، کە لەنێوان پارتەکانى دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەکانەوە، لەدژى یەکدى بەکاردەهێندرا.

بەتایبەت پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان، پرسی بومەلەرزەکەی تورکیایان وەک کارتێکى فشار لە بەرامبەر پارتەکەى ئەردۆغان بەکاردەهێنا و باسیان لەوەدەکرد دەرەنجامەکانى ئەو کارەساتە سروشتییە، قوربانى گەورەى بەدواى خۆیدا هێنا و زیانى ماددى گەورەى بە ئابوورى تورکیا گەیاند.

لە ٦ی شوباتی رابردوودا دوو بومەلەرزەی بەهێز بەگوڕەكانی ٧.٨ و ٧.٦ پلە بە پێوەری رێختەر پارێزگای مەرەشی گرتەوە و بە هەزاران کەس بوونە قوربانى، هەر دواى ئەو بومەلەرزە کارەساتبارەى باکورى کوردستانى گرتەوە، تاکو ئێستا هەزاران پاشەلەرزەی دیکە روویانداوە.













گەلەری