سەردێڕ:

بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی داوای کردنەوەی هەژماری بانکی لە فەرمانبەرەکانی دەکات

PM:01:00:12/09/2021

11732 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان داوا لە فەرمانبەرەکانی دەکات، هەژماری بانکی دروستبکەن بۆ موچە.


بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا داوای لە فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی کردووە، ھەستن بە کردنەوەی ھەژماری بانکی (حساب مصرفي) لە بانکی کەلار و دواتر ژمارەی ھەژمارەکەیان رادەستی ژمێریاریی موچە لە دیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، "بۆ کردنەوەی ھەژماری بانکی، تەنھا پێویست دەکات فەرمانبەرەکە کۆپیەکی ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیدا ببات."

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵێکە حکومەتی هەرێم بەڵێنی بە فەرمانبەران داوە پێدانی موچەکانیان بۆ بکرێت بە کارتی بانکی و لە ماوەی رابردووشدا وەزارەتی دارایی هەرێم باسی لەوەکرد، کە هەژماری بانکی بۆفەرمانبەران دەکرێتەوە و پاشەکەوتی موچەی چەند ساڵی رابردوویان بۆ دەخرێتە سەر ئەو هەژمارەیان.

هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق کەمتر لە دوو مانگیان ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و بەشێکی هاوڵاتیان باس لەوەدەکەن، دەترسن بەڵێنەکانی ئەم ماوەیەی حکومەت، هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی ساڵانی پێشوو تەنها بەڵێنی پێش هەڵبژاردن بن.














گەلەری