سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

AM:08:27:14/05/2023

860 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی پێنوێنی نرخی جیهانی نەوت، نرخى بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧٠ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان خواست و خستنەڕوودا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت کەمدەکەنەوە.

باسیان لەوەشکرد، ئەو هەنگاوەیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ چەند وڵاتێکی بەرهەمهێنی نەوت دەگرنەبەر بەشێوەیەک دژنەیەتەوە لەگەڵ سیاسەتی پێشووی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

بەگوێرەی ئاژانسی بلومێرگ، حکومەتى سعودییە نرخی نەوتی لە بودجەی ئەمساڵیدا بە ٨٠ دۆلار هەژمارکردووە و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر دروستکردنی گۆڕانکاری لە نرخی نەوتدا لەسەر ئاستی جیهان.













گەلەری