سەردێڕ:

وڵاتێکی ئاسیا بەرزترین پلەی گەرمای ٤٠ ساڵی رابردووی تۆمارکرد

PM:09:31:13/05/2023

5836 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی دەزگای نیشتیمانی ژینگەی سەنگافورە، پلەی گەرمای ناوچەکانی سەنگافورە بە رێژەیەکی ناوەندی گەیشتووەتە ٣٧ پلەی سەدی و پێشبینی دەکرێت لە رۆژی یەکشەممە زیاتر بەرزببێتەوە. دەشڵێت، "ماوەی ٤٠ ساڵە گەرمای وا تۆمارنەکراوە".


دەزگای ژینگەی نیشتیمانی سەنگافورە بڵاویکردەوە، لە رۆژی شەممە پلەی گەرمای ناوچەکانی ئەو وڵاتە بە رێژەیەکی ناوەند ٣٧ پلەی سەدی تۆمارکردووە و ئەوەش بەرترین پلەی گەرمای ٤٠ ساڵی رابردوو بووە.

لە بڵاوکراوەکەی دەزگای سەنگافورە ئاماژە بەوەشدراوە، پێشبینی دەکرێت سبەینێ یەکشەممە پلەی گەرمای ناوچەکان بەرزتر ببنەوە و ئەگەری هەیە بارانێکی کەم ببارێت و ئەوەش هاوکار دەبێت بۆ فێنکردنەوەی کەشوهەوا بە شێوەیەکی لاواز.

لەلایەکی دیکەوە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئاسیای سەنگافورە بڵاویکردەوە، چەند قوتابخانەیەک لەو وڵاتە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە لە جلوبەرگی فەرمی خوێندکاران خۆشبوون و رێگەیان داوە یەکپۆش نەبن.

لە هەفتەی رابردوو پلەی گەرما لە ناوچەکانی ڤێتنام گەیشتە ٤٤.١ پلەی سەدی و کۆمپانیای کارەبای وڵاتەکە هۆشداری دایە حکومەت لە ئەگەری لە کارکەوتنی سیستەمی وزە بەهۆی فشاری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە.













گەلەری