سەردێڕ:

چاوەڕێدەکرێت بەرهەمی گەنم لەپارێزگای میسان بگاتە ٣٠٠ هەزار تۆن

جوتیارێکى عێراقى لەناو دەغڵەکەیدا دروێنە دەکات
PM:01:06:13/05/2023

1452 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگای میسان لە عێراق رایگەیاند، چاوەڕێدەکرێت بەرهەمی گەنم لە وەرزی بەبازاڕکردندا بگاتە ٣٠٠ هەزار تۆن.


رەعد ئەلدەراجی بەرێوەبەری راگەیاندنی کشتوکاڵی پارێزگای میسان، بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگای میسان لەژێر فەرمانەکانی عەباس جەبر علیاوی وەزیری کشتوکاڵ و عەلی دوای پارێزگاری میسان بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەردەوامە لەکارەکانی دروێنەکردن و بەبازاڕکردنی بەرووبوومی گەنم لەسەرجەم ناوچەکانی پارێزگاکەدا.

رەعد ئەلدەراجی جەختیلەوەکردوەتەوە، بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی میسان هەموو کارئاسانییەک لەبواری دروێنەو وەبەرهێنان و بەبازاڕکردنی گەنمدا دەکات.

ئاماژەی بەوەداوە، رووبەری س٨٧ هەزار و ٧٦٢ هەزار دۆنم زەوی بەگەنم چێندراوە و چاوەڕوان دەکرێت بەرهەمی گەنم لەم وەرزەدا بگاتە ٣٠٠ هەزار تۆن.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاندبوو، لەزۆرینەی پارێزگاکاندا بەرهەمی گەنم بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووەو ئەمەش دەبێتە هۆی پێدانی دڵنیایی لەبارەی ئاسایشی خۆراکەوە.

هاوکات، چاوەڕواندەکرێت رێژەی بەرهەمهێنانی ئەمساڵی گەنم لەپارێزگای سەڵاحەدین بگاتە یەک ملیۆن و ٣٠٠ بۆ ٣٥٠ هەزار تۆن، ئەوەش لەدەرەوەی چاوەڕوانی و پلانەکانی وەزارەتی کشتوکاڵە.

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت، ئه‌مساڵ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم چوار ملیۆن تۆن و نیو، بەراورد بەساڵی رابردوو زیاتر بێت، دەشڵێت زۆری بارانبارین هۆکاری زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆییە.













گەلەری