دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت پلەکانی گەرما لە رۆژی پێنجشەممەوە بەرزببنەوە و شەپۆلێکی گەرما روو لە وڵات بکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژانی دوو شەممە و سێشەممە و چوارشەممە پلەکانی گەرما لە هەرێم و ناوەڕاست و باشوری وڵات جێگیر دەبن و هیچ گۆڕانکارییەک روونادات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
لە رۆژی پێنجشەممەوە ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە شاری هەولێر
٣٥ پلە و نزمترین پلەش ٢١ پلە دەبێت، سلێمانی ٣٦ بە ٢١، کەرکوک ٤٠ بە ٢٥، دهۆک ٣٧
بە ٢٠، هەڵەبجە ٣٩ بە ٢٢ پلەی سیلیزی دەبێت.
هاوکات، سبەینێ
بەرزترین پلەی گەرما لە شاری هەولێر ٣٥ پلە و نزمترین پلەش ٢٠ پلە دەبێت، سلێمانی
٣٦ بە ٢٠، کەرکوک ٤٠ بە ٢٤، دهۆک ٣٧ بە ٢٠، هەڵەبجە ٣٩ بە ٢١ پلەی سیلیزی دەبێت.
کـ، ئـ