سەردێڕ:

کازمی گەیشتە تاران

AM:11:18:12/09/2021

5352 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بە سەردانێک گەیشتە تاران پایتەختی ئێران و چاوەڕوان دەکرێت لە میانیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسە گەورەکانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.


نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، مستەفا کازمی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتووەتە تاران.

راشیگەیاندووە، مستەفا کازمی بەرلەوەی بەرەو ئێران بەڕێ بکەوێت رایگەیاندبوو، ئامانج لە سەردانەکەی بۆ ئێران، پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کردنەوەی ئاسۆی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتە لە سەرجەم بوارەکاندا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، مستەفا کازمی وتوویەتی، "عێراق سەرکەوتوو بووە لەوەی رۆڵێکی میحوەری بیگێرێت لە ناوچەکە لە رێگای پتەوترکردنی شەراکەتی ستراتیجیی لەسەر بنەمای پشتیوانیکردنی سەقامگیریی، ھاریکاریی و دۆستایەتی لەسەر بنچینەی ئاشتیی و گەشەپێدان".

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ تاران بە مەبەستی تاوتوێکردنی ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ لەوانە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسە گەورەکانی ئێران کۆدەبێتەوە.













گەلەری