سەردێڕ:

بایدن نەخشەرێگایەکی لەبارەی نەوتی ئێران ئاشکرا کرد

PM:02:06:12/05/2023

3832 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا نەخشەڕێگایەکی لەبارەی نەوتی ئێران بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو بۆ کەمکردنەوەی کڕینی بەرهەمەکانی نەوتی ئەو وڵاتە، وڵاتانی دیکە بە بڕی پێویست نەوت و بەرهەمەکانی نەوتیان خستووەتە بازاڕەوە.


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەگوێرەی یاسای دەسەڵاتپێدانی بەرگریی نیشتمانیی ٢٠١٢، نەخشەڕێگایەکی پێشکەشی وەزارەتەکانی گەنجینە، وزە و دەرەوەی وڵاتەکەی کرد کە تیایدا باس لەوە کراوە چۆن بەبێ دروستکردنی کاریگەریی لەسەر ئابوری جیهان، کڕینی نەوت و بەرهەمەکانی نەوت لە ئێران کەم بکرێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا لە نەخشەڕێگاکەدا ئەوەی خستووەتەڕوو، "دەستوور و یاساکانی ئەمریکا، دەسەڵاتی ئەوەیان داوە بە من کە بەگوێرەی بەندی ١٢٤٥ی یاسای دەسەڵاتپێدانی بەرگریی نیشتمانی ساڵی ٢٠١٢ و لەژێر رۆشنایی ئەو راپۆرتانەی لە نیسانی ٢٠٢٣دا پێشکەشی کۆنگرێس کراون لەگەڵ ئەو راپۆرتانەی لەلایەن فەرمانگەی زانیاری وزەوە خراونەتەڕوو، بڕیار بدەم بە کەمکردنەوەی بەرچاوی کڕینی نەوت و بەرهەمەکانی نەوت لە ئێران، چونکە وڵاتانی دیکە بە ئەندازەی پێویست نەوت و بەرهەمەکانی نەوتیان خستووەتە بازاڕەوە".

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکردووە، بەردەوام دەبن و لە نزیکەوە چاودێریکردنی ئەم رەوشە دەکەن.

ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لە چوارچێوەی ئەو رێوشوێنانەی دژ بە ئێران گرتونیەتییەبەر، هەوڵدەدات تا بۆی بکرێت خستنە بازاڕی بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران بۆ بازاڕە نێودەڵەتییەکان کەم بکاتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵانە سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئەوەی کە ئایا گرتنەبەری رێوشوێنەکان کاریگەری لەسەر بازاڕی وزەی جیهان نەکردووە و جگە لە ئێران بە ئەندازەی پێویست نەوت و بەرهەمەکانی نەوت خراوەتە بازاڕەکانەوە؟ نەخشەڕێگایەک بڵاودەکاتەوە.













گەلەری