سەردێڕ:

ئەمریکا بەڵێنێکی بە ئۆکرانیادا

PM:01:07:12/05/2023

4728 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بەڵین بە ئۆکرانیا دەدەن هەرکات کێشەی کەمی چەک و تەقەمەنی بۆ دروستبێت، بۆی پڕ دەکەنەوە.


ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی بی بی سی وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەمریکا هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ دابینکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکرانیا.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان رۆژانە لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان کۆمەکی حکومەتی کیێڤ دەکەن و کۆمەکی پێشکەشدەکەن تا دڵنیا ببنەوە لە پشتیوانی کردنی ئۆکرانیا.

ئەنتۆنی بلینکن وتیشی، "ئەگەر ئۆکرانیا گرفتی کەمی چەک و تەقەمەنی بۆ دروستببێت دەستبەجێ پێمان دەڵێن، ئێمەش چیمان بۆ بکرێت دەیکەین و تەواوی توانای خۆمان دەخەینە گەر".

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا سوپای ئەو وڵاتە ئۆپراسیۆنەکان بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد، دوای ئەوەی تاک لایەنانە روسیا هەردوو کۆماری گەلی لۆغانسک و کۆماری گەلی دۆنیتسکی لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بە فەرمی ناساند. لەبەرامبەردا ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانەکانیان زنجیرەیەک سزای ئابوری و بازرگانی داراییان بەسەر روسیادا سەپاند و سزاکەش هەریەک لە بانکی ناوەندی کۆمپانیای نەفتڕوس و غازپڕۆمی گرتەوە و ئەو وڵاتەیان لە سیستمی سویفت، بۆ ئاسانکاری ئاڵوگۆڕی دراو لە جیهاندا کردە دەرەوە و هاوردەکردنی وزە و سوتەمەنی روسیایان بۆ ئەوروپا و ئەمریکا قەدەغەکرد. هەروەها، بە پێدانی چەک و تەقەمەنی و پارە و کۆمەکی مرۆیی و مەشق و راهێنان بە سوپا کۆمەکی ئۆکرانیایان کرد و تا ئێستاش کۆمەکییەکان بەردەوامن.













گەلەری