سەردێڕ:

نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات

AM:08:09:12/05/2023

1008 جار خوێندراوەتەوە

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ پێنوێنى نەوت نزمبوونەوەی لە بۆڕسەى بازاڕى ووزە لە جیهاندا تۆمارکردو نرخى بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٦٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەمەش بەراورد بە نرخی دوێنێ دوو دۆلار و ٧١ سەنت دابەزیووە.


هاوکات، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧٠ دۆلار و ٥٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها نرخى یەک مەتر گەرمۆکەى غازى سروشتى، بە ٢ دۆلارو ١٦٧ سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.

گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان خواست و خستنەڕوودا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت کەمدەکەنەوە.

باسیان لەوەشکرد، ئەو هەنگاوەیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ چەند وڵاتێکی بەرهەمهێنی نەوت دەگرنەبەر بەشێوەیەک دژنەیەتەوە لەگەڵ سیاسەتی پێشووی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

بەگوێرەی ئاژانسی بلوومێرگ، حکومەتى سعودییە نرخی نەوتی لەبودجەی ئەمساڵیدا بە ٨٠ دۆلار هەژمارکردووەو ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر دروستکردنی گۆڕانکاری لەنرخی نەوتدا لەسەر ئاستی جیهان.













گەلەری