سەردێڕ:

سێ نیشانە ئاگادارت دەکاتەوە کە تەندروستی دڵ لە مەترسیدایە

AM:09:15:12/09/2021

21876 جار خوێندراوەتەوە

زائور شوگۆشیڤ پزیشکی نەخۆشییەکانی دڵ لە ڕوسیا ئاماژەی بە سێ نیشانەی پێشوەختە کردووەتەوە کە ئاماژەن بۆ ئەوەی، لە ماوەیەکی نزیکدا ئەگەری توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن دەبێت.


ماڵپەڕی نوفوستی ڕوسی ئاشکرایکردووە، ئەو پزیشکە رایگەیاندووە لە حاڵەتی هەستکردن بە سووتاندنەوە و قورسی ناوەڕاستی سنگ یاخود لە کاتی گۆڕینی ژووری گەرم بۆ ژوورێکی سارد هەست بە تەنگەنەفەسی بکەیت، ئەو حاڵەتەش بۆ ماوەی پێنج خولەک هەست بەردەوام بێت.

ئەو پسپۆرە ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە لەکاتی هەستکردن بە توندی سنگ و نارەحەتی بەتایبەت لە دوای چالاکی جەستەیی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، کە ئەگەری هەیە لە نیشانەی پێشوەختەی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن بێت.

لە نیشانە شاراوەکانی نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن ڕایگەیاندووە، بەرزبوونەوەی فشاری خوێنە کە نیشانەی نەخۆشی تریشە، لەگەل تێکچوونی لێدانەکانی دڵ و سەرگێژخواردن.














گەلەری