سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستاندا چەندە؟

AM:08:55:11/05/2023

19680 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی زێڕ، ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و ٣٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهای زێڕ لە بەرزیدا جێگیرە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهای مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ لە بازاڕەکانی هەرێم بە ٤٣٧ هەزار دینارە و مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهاکەی بەراورد بە دوێنێ دوو هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئێستا بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بەهای ١٠٠ دۆلار لە سەروو ١٤٧ هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ بۆ ئەو نرخە بەهۆی زیادکردنی رێژەی سودەوەیە لەلایەن بانکی ناوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و ئەوروپاوە.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٩٢ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٥٣ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٣٧ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٧١ هەزار دینار.













گەلەری