سەردێڕ:

بەهای١٠٠ دۆلار بۆ سەروو ١٤٧ هەزار بەرزبووەوە

PM:11:14:10/05/2023

11872 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ٢٧٥ دینارە و بەراورد بە ئەمڕۆ کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٠٧ ملیۆن و ٢٩١ هەزار و ٢٥٧ دۆلاری خستەبازاڕەوە کە ٥٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلاری بەشیوەی کاش بووە و ١٥٥ ملیۆن و ٩١ هەزار و ٢٥٧ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە بووە.

سەرباری ئەوەی دوێنێ، بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٠٦ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، بەڵام لە دوێنێوە بەهای ١٠٠ دۆلار هەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو، هەر ١٠٠ دۆلارێک زیاتر لە سێ هەزار دینار بەرزبووەتەوە.


ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیاردەری پێشووی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی سیاسەتی بانکی و نەختینەیی پێویست، ناسەقامگیری لە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراقدا دروستبووە.

لە ماوەی رابردووشدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دۆلار دەگەڕێتەوە بۆسەر نرخی فەرمی.

مانگی رابردووش مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو سیاسەتەی بانکی ناوەندی گرتوویەتییە بەر، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بۆ ئاستی نرخی فەرمی کە ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٣٢ هەزار دینارە دادەبەزێت.













گەلەری