سەردێڕ:

بە نێوەندگیرى تورکیا روسیا و ئۆکرانیا کۆدەبنەوە

PM:09:38:10/05/2023

1860 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، بە نێوەندگیرى تورکیا نوێنەرانى روسیا و ئۆکرانیا لەسەر هەناردەى دانەوێڵە کۆدەبنەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، کۆبوونەوەی دووشاندی و فرەشاندی نێوان تورکیا و روسیا و ئۆکرانیا و نەتەوەیەکگرتووەکان لە ١٠ و ١١ـی ئایار لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت.

باسی لەوەشکردووە، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکاندا، درێژکردنەوەی وادەی رێککەوتننامەی رەوانەکردنی دانەوێڵە بۆ ئەوەى رێگرى لە بەرزبونەوەى نرخەکەى بکرێت، تەوەرى سەرەکى کۆبونەوەکە دەبێت.

دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پلانی گواستنەوەی کەشتی و تیمی کەشتیوانی تورکیا دەکرێت کە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا بەهۆی پێکدادانەکانەوە گیریان خواردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای درێژکردنەوەی ماوەی هەناردەکردنی گەنم بۆ چەند جارێک، دوا جار روسیا ماوەی هەناردەکردنی گەنمی بۆ بازاڕەکانی جیهان بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ درێژکردەوە و تا ئەو ماوەیەش زیاتر لە ٢٧ ملیۆن تۆن دانەوێڵە و کاڵا گواستراونەتەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.

پێشتریش بە نێوندگیری تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان روسیا و ئۆکرانیا رێککەوتنی دانەوڵەیان واژۆکرد بۆ هەناردەکردنی دانەوڵەی هەردوو وڵات بۆ بەندەرەکانی جیهان چونکە دوای دەستپێکردنی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا لە ٢٤ـی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئەو دوو وڵاتە کە لە سەرەکیترین وڵاتەکانی دابینکاری دانەوێڵەن بۆ جیهان وستابوو تاوەکو کاتی واژۆکردنی رێککەوتننامەکە.













گەلەری