PM:05:23:10/05/2023
2448 جار خوێندراوەتەوە
بەرێوەبەرێتی بەرگری شارستانی نەینەوا رایگەیاند لە رووداوێکی هاتووچۆدا هەشت کەس گیانیانلەدەستداوەو لەنێویاندا ژن و منداڵ هەیە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتى بەرگری شارستانی پارێزگاى نەینەوا لە رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لەناوچەی حەمام عەلیل لە پارێزگای نەینەوا هەشت کەس گیانیانلەدەستداوە کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەن.
ئاماژە
بەوەدراوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی دەبوایە ئامێرەکانی بڕین و جیاکردنەوەی
هایدرۆلیکی بەکاربهێنن بۆ بڕینی ئەو پارچانەی ئۆتۆمبێلەکان کە رێگربووە لەبەردەم
دەرهێنانی تەرمەکاندا.
لە
راگەیەندراوەکەى بەرگرى شارستانیدا ئەوەخراوەتەڕوو، بەگوێرەی رێکارە یاساییە
پەیڕەوکراوەکان دوای دەرهێنانی تەرمەکان بەمەبەستی لێکۆڵینەوە رەوانەی پزیشکی
دادوەریکراون.