سەردێڕ:

بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی هەولێر دوایین زانیاری لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەو ئاشكرا دەکات

AM:01:43:12/09/2021

16808 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، "لەئێستادا دۆخی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئارامە".


لەلێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕ تی، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، تائێستا هیچ زیانێکی گیانی نییە و ئاماری زیانە ماددیەکانیش زۆر نییە".

بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، "تەنها بۆ ماوەیەکی کەم گەشتەکانیان راگرتووە و هەموو گەشتیاران دەتوانن بێنە نیو فڕۆکەخانەکە و تەواوی گەشتەکان دەستیپێکردووەتەوە".

ئەمەش دوای ئەوە دێت، کاتژمێر ١١ و ٤٥ خولەکی ئەمشەو، لەرێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و تیایادا شەش موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەکە کرا.

لەدوو راگەیەندراوی جیاشدا، دەزگای دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، "لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و هیچ زیانێکی گیانیشی لێ نەکەوتووەتەوە".













گەلەری