سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمدا چەندە؟

AM:11:41:10/05/2023

25904 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانیەکاندا لە بەرزیدا جێگیرە و بەهای ئۆنسەیەک زیڕ بە گوێرەی داتا جیهانییەکان بە دوو هەزار و ٣٠ دۆلارە و لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا نرخەکەی بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەکانی هەرێمدا مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٣٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ هەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ بۆ ئەو نرخە بەهۆی زیادکردنی رێژەی سودەوەیە لە لایەن بانکی ناوەندی ئەمریکا و ئەوروپاوە.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٩٥ هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٥٠ هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٣٥ هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٧٠ هەزار دینار


 













گەلەری