سەردێڕ:

وەزیری کشتوکاڵ: عێراق بەرهەمی گەنم دەگەیەنێتە خۆبژێوی

AM:08:56:10/05/2023

4524 جار خوێندراوەتەوە

وەزرەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، ئه‌مساڵ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم چوار ملیۆن تەن و نیو بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر بێت، دەشڵێت زۆری باران بارین هۆکاری زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆییە.


محه‌مه‌د خه‌زاعی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی پلانی وەزارەتەکەیان ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی بەشێوەیەکی بەرچاو لە ئەمساڵدا زیاد دەکات.

دەشڵێت، هۆكاری ئاودێری و زیادبوونی بەروبوومی کشتوکاڵی هۆکاری سەرەکی بووە‌، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن له‌مساڵدا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم چوار ملیۆن تەن و نیو تێپه‌ڕ بكات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوو عەباس جەبر عەلاوی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەكانی راگەیاندووە، پێشبینی دەكەین بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ چوار ملیۆن تەن زیاتر بێت. بەوەش عێراق بەرهەمی گەنم دەگەیەنێتە خۆبژێوی.

عێراق لە ساڵانی ڕابردوودا لە وڵاتانی جیهانەوە بڕێكی زۆر گەنمی هاوردە دەكرد و ئەوەش نیگەرانی جوتیارانی ناوخۆی عێراقی بەدوای خۆیدا هێنابوو و داوایان دەكرد، حكومەت گرنگی بە بەرهەمی ناوخۆیی بدات.













گەلەری