بۆ یەکەمین جار زانایانی گەردووناسی وێنەی ئەستێرەیەکیان گرت کە هەسارەیەک قووت دەدات.
ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمین جار زانایانی گەردووناسی وێنەی ئەستێرەیەکیان گرت کە هەسارەیەک قووت دەدات.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم رووداوە لە دووری ١٢ هەزار ساڵی رووناکی لە زەوییەوە
لە گەلەئەستێرەی کاکێشان لە نزیک هەسارەی ئەکوێلا روویداوە.
دەشڵێت، گەردووناسەکان چاودێری ئەستێرەکانیان لە پێش قوتدان و لە دوای
قوتدانی هەسارەکان دەکرد، بەڵام تا ئێستا ساتی قوتدانی هەسارەیەکیان لەلایەن ئەستێرەیەکەوە
بەدی نەکردووە.
هەر بەگوێرەی هەواڵەکەی ماڵپەڕی بی بی سی، دەوترێت هەموو هەسارەیەک لە
دوای لەدەستدانی ئەو ئەستێرەیەی رووناکی دەکاتەوە لە ناودەچێت و پێشبینی دەکرێت هەمان
پێشهات بەسەر زەویدا بێت.
باسی لەوەشکردووە، لە توێژینەوەیەکی نوێدا، تیمێک لە توێژەرانی پەیمانگای
ماساچۆسێتسی تەکنەلۆجی و زانکۆی هارڤارد و پەیمانگای کالیفۆرنیای تەکنەلۆجی ئەمریکی
بەبێ مەبەست دیمەنێکیان بۆ ئاشکرابوو.
هەواڵەکەی ماڵپەڕی بی بی سی ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ یەکەمین جار دیمەنی گەورەبوونی
ئەستێرەیەکیان بە هێندەی ١٠٠ ئەوەندە لە ماوەی ١٠ رۆژدا بەدی کرد و لە دوای تێبینیکردن
دەرکەوت هەسارەیەکی گازی هاوشێوەی هەسارەی موشتەری قوتداوە.