سەردێڕ:

دژە تیرۆری کوردستان دووەم راگەیەندراوی لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاوکردەوە

AM:01:04:12/09/2021

19252 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، "لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر".


بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، هێرشەکەی ئەمشەوە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە رێگەی دوو درۆنی ئەنجام دراوە و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

 

دوا بەدوای هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پاریزگاری هەولێر لەپێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، "هەولێر ئارامە و ئارامیش دەبێت".

لەلایەکی تریشەوە، دەزگای دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، "کەمێک پێش ئێستا لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر". دەشڵێت، "زانیاریی زایتر لەوبارەیەوە بڵاودەکەینەوە".

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، بەمووشەک هێرشکراوەتەسەر فڕۆکەخانەی هەولێر و لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دوو دەنگی بەهێز بیستراوە.

رزگار کۆچەر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز بیستراوە و دواتریش دەنگی تەقینەوەی سێیەم بیستراوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە زاری شایەتحاڵەکانەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هێرشانە لەرێگای هێرشی موشەکی بووە و لەئێستاشدا ئاگر لە گوندی سێبیرانی نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دوکەڵ بەرزبووەتەوە.

هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەشی خستوەتەڕوو، ژمارەی موشەکەکان پێنج موشەک بووە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێری کردووەتە ئامانج.

دەشڵێت، لە ئێستادا کونسوڵخانەی ئەمریکا کەوتوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات.


 













گەلەری