سەردێڕ:

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بەسەردانێک گەیشتە تاران

PM:06:47:09/05/2023

1684 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا، بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانى پایتەختى ئێران و یاداشتنامەیەکی لێک تێگەیشتنی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری ئێران واژۆکرد.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسى فەرمى هەواڵى عێراق بڵاویکردەوە، فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لەسەر بانگهێشتی غوڵام حوسێن موحسنی ئاجای سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەرى ئێران، گەیشتە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە.

ئاماژە بەوەشدراوە، شاندێک لە ئەنجومەنى دادوەرى یاوەری فائق زێدانیان کردووە، کە لە جاسم محەمەد عەبود سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی و کازم عەباس و حەسەن فوئاد هەردوو جێگری سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوە و نەجم عەبدوڵا سەرۆکی داواکاری گشتی و لەیس جەبر سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری و ژمارەیەک سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پاسەوانانی دادوەری گشتی پێکهاتبوون.

هاوکات، هەریەکە لە غەریب عەبادی سەرۆکی دەستەی سەرۆکایەتی لە دەسەڵاتی دادوەری و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران و موسەوی زادە سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ و جێگری داواکاری گشتی ئێران و نەسیر عەبدولموحسین باڵیۆزی عێراق لە تاران و ژمارەیەک کارمەندی باڵیۆزخانەی عێراقی لەو وڵاتە لە پێشوازی شاندەکەی عێراقدا بوون.

لایخۆیەوە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە پەراوێزی سەردانەکەی فایەق زیدان یاداشتنامەیەکی لێک تێگەیشتن لە نێوان ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و دەسەڵاتی دادوەری ئێران واژۆکرا.













گەلەری