سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێرەوە

AM:12:05:12/09/2021

20264 جار خوێندراوەتەوە

دەزاگی دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، "کەمێک پێش ئێستا لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر". دەشڵێت، "زانیاریی زایتر لەوبارەیەوە بڵاودەکەینەوە".


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، بەمووشەک هێرشکراوەتەسەر فڕۆکەخانەی هەولێر و لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دوو دەنگی بەهێز بیستراوە.

 

رزگار کۆچەر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز بیستراوە و دواتریش دەنگی تەقینەوەی سێیەم بیستراوە. 

 

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە زاری شایەتحاڵەکانەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هێرشانە لەرێگای هێرشی موشەکی بووە و لەئێستاشدا ئاگر لە گوندی سێبیرانی نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دوکەڵ بەرزبووەتەوە. 

هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەشی خستوەتەڕوو، ژمارەی موشەکەکان پێنج موشەک بووە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێری کردووەتە ئامانج. 

دەشڵێت، لە ئێستادا کونسوڵخانەی ئەمریکا کەوتوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات. 


 

نوێدەکرێتەوە....


 













گەلەری