سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بەرزیدا جێگیرە

PM:12:18:09/05/2023

1816 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی پێنوێنە جیهانییەکان بەهای ئۆنسەیەک زێر بە دوو هەزار و ٢٣ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش نرخی زێڕ لە بەرزیدا ماوەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، لە هەرێمی کوردستان بەهای مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢٩ هەزار دینارە و بەراورد بە دوێنێ بەهاکەی گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.

بەهای زێڕ لە هەرێمی کوردستان سەرەڕای بەرزی لە بازاڕە جیهانییەکاندا کاریگەری بەهای دۆلاریشی لەسەرە.

بەهای مسقاڵێک زێڕ لە بازارەکانی هەرێم:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٨٣ هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٤٤ هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢٩ هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٦٤ هەزار دینار













گەلەری