سەردێڕ:

پوتین: ئامانجمان ئاشتییە

AM:11:42:09/05/2023

4988 جار خوێندراوەتەوە

لە میانی وتارێکدا لە "رۆژی سەرکەوتن" سەرۆکی روسیا رایگەیاند، رۆژئاوا دەیەوێت روسیا وێران بکات. دەشڵێت، ئەوان ئامانجیان ئاشتییە.


ئەمڕۆ سێشەممە، ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند، روسیا رووبەڕووی جەنگێکی راستی دەبێتەوە و رۆژئاوا دەیەوێت روسیا وێران بکات.

ڤلادمێر پوتین وتیشی، روسیا ئاشتی دەوێت و جیهانیش شاهێدی ئەو خاڵی هەوڵدانەیە. ئاماژەی بەوەشکرد، هەمیشە ئەو جەنگانەی لە پێناو گەلی روسیا بووە پیرۆزە و سورن لەسەر گەیشتن بە ئەنجام.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵانە لە "رۆژی سەرکەوتن" کە یادی سەرکەوتنی روسیایە بەسەر ئەڵمانیادا، لە گۆڕەپانی سور بە نمایشی سەربازی و وتاری سەرۆکی وڵات یادی رۆژەکە دەکرێتەوە.













گەلەری