سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

AM:08:10:09/05/2023

1016 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت بەهای هەر بەرمیلێک نەوت لە جۆری نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی ئەمریکی زیاتر لە دۆلارێک بەرزبوونەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت دەریدەخەن، بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٧١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧٢ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕوودا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت کەمدەکەنەوە.

باسیان لەوەشکرد، ئەو هەنگاوەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند وڵاتێکی بەرهەمهێنی نەوت دەگرنەبەر بەشێوەیەک دژنەیەتەوە لەگەڵ سیاسەتی پێشووی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

بە گوێرەی ئاژانسی بلومێرگ، سعودییە نرخی نەوتی لە بودجەی ئەمساڵیدا بە ٨٠ دۆلار هەژمارکردووە و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر دروستکردنی گۆڕانکاری لە نرخی نەوتدا لەسەر ئاستی جیهانی.













گەلەری