سەردێڕ:

نەوەی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جوتیاران نووسراوێکی ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق کرد

PM:07:46:08/05/2023

1696 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، بۆ چارەسەری کێشەی جوتیارانی مەخمور نووسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کرد.


ئەمڕۆ دووشەممە، مۆفەق حسێن ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، لەڕێگەی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانیەوە نووسراوی فەرمیان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی مەخمور.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە نووسراوە فەرمییەکەدا داوای کردنەوەی لقی بانکی کشتوکاڵی کردووە بۆ چارەسەربوونی کێشەی جوتیارانی مەخمور.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چەندین نووسراو و داواکاری وەک بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و گێڕانەوەی پاشکەوتی موچەی ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق کردووە.
May be an illustration of ticket stub, blueprint and text

May be an image of ticket stub and text












گەلەری