سەردێڕ:

لەرووداوێکی هاتوچۆدا لە کۆیە گەنجێک گیانی لەدەستدا

PM:11:06:11/09/2021

2656 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، لەئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەجۆری نیسان و ماتۆڕسکیلێکدا گەنجێک گیانی لەدەستدا.


لەراگەیەنداوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە باسی لەوەکردووە، رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەجۆری نیسان و ماتۆڕسکیلێکدا روویداوە و بەو هۆیەشەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.

هاتوچۆی کۆیە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەیە و لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٢ە.

ئەمەش دووەم رووداوە لەئەمشەودا و کەمێک پێش ئێستا، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لە نزیک ئوتێل خانزاد لە رێگای پیرمام و لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداوە و بەهۆیەوە چوار ئەندامی یەک خێزان کە یەکییان منداڵێکە و هەروەها شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانیان لەدەستداوە.

No description available.












گەلەری