سەردێڕ:

یەکێتیی ئەوروپا ئامادەکاریی دەکات بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر روسیادا

PM:05:47:08/05/2023

1692 جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، داواکاری یانزەیەم پاکێجی سزای سەر روسیای رەوانەی وڵاتانی ئەندام کرد، کە پاکێجە نوێیەکە سەرنج دەخاتە سەر جێبەجێکردنی سزاکان، کاریگەری و رێگریکردن لە پێشێلکردنی سزاکان.


ئێریک مامر وتەبێژی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا، باسی لە ئامادەکارییەکانی پاکێجی نوێی سزاکانی سەر روسیا کرد و رایگەیاند، ''ناردنی داواکاری یانزەیەم پاکێجی سزای کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا بۆ وڵاتانی ئەندام پشتڕاست دەکەینەوە. لەم قۆناغەدا وڵاتانی ئەندام ناوەڕۆکی پاکێجەکە هەڵدەسەنگێنن''.

ئێریک مامر ئاماژەی بەوە کرد، جارێ وردەکاریی پاکێجە نوێیەکەی سزا بڵاوناکەنەوە، جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە، لەم پاکێجەدا سەرنجیان لەسەر جێبەجێکردن و کاریگەری و رێگریکردن لە پێشێلکردنی سزاکان دەبێت.

وتەبێژی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا باسی لەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت رۆژی چوارشەممە، وڵاتانی ئەندام لە لیژنەی نوێنەرانی هەمیشەیی لە ئەنجومەنی یەکێتیی ئەوروپا، پاکێجە نوێیەکەی سزاکە تاوتوێ بکەن.

 

 

 













گەلەری