سەردێڕ:

لە شەڕی دوو بنەماڵەدا لە هەولێر کوژراو و بریندار هەیە

PM:11:04:11/09/2021

59996 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە قەزای خەباتی هەولێر شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون و چواری دیکەش بریندارن.


رزگار کۆچەر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، شەڕەکە لەنێوان دوو بنەماڵەدا بووە لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرانی ئێن ئاڕ تی، لەئەنجامی شەڕەکەدا، سێ کەس کوژراون کە باوک و دوو کوڕن، هەروەها لەئەنجامی شەڕەکەوە دوو کوڕی دیکەی ئەو پیاوەی کە کوژراوە برینداربوون.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەنی بەرامبەریشدا دوو بریندار هەیە کە برینی یەکێکییان سەختە، هەردوولاشییان دوو خانەوادەی ناسراوی قەزای خەباتن و لەئێستاشدا دۆخەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

لەبارەی هۆکاری روودانی کێشەکەشەوە، رزگار کۆچەر ئاماژەی بەوەکرد، کێشەکە لەسەر بابەتێکی سادە بووە، کە لایەنێکیان فرۆشگای مۆبایلی هەیە و لایەنی بەرامبەریش دوکانی خواردنی خێرای هەیە، تیایدا یەکێک لە بکوژەکان چووەتە لای خواردنی خێراکە و دواتریش، دەمەقاڵە درووست بووە و ئەو رووداوەی لێ کەوتووەتەوە.

 













گەلەری