سەردێڕ:

لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا؛ بەهای دینار دابەزی

AM:10:04:08/05/2023

2320 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٢٥٠ دینارە و بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی ٥٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار دینارە و دوێنێ بانکی ناوەندی لە سەرەتایی هەفتەدا ١٨٠ ملیۆن دۆلار و ١٥١ هەزار و ١٣٢ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە کە ٤٨ ملیۆن و ٥٠٠ هەزاری بەشێوەی کاش بووە و ١٣١ ملیۆن و ٦١٥ هەزار و ١٣٢ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە بووە.

لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندبوو، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ راگرتنی ژمارەیەک لە هەژمارە بانکییەکان دەگەڕێتەوە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، کە براونەتە دەرەوەی عێراق و بۆ مەبەستی جیاواز پارەیان پێڕاکێشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی سێ رۆژە بەردەوام بەهای دۆلار بەرزدەبێتەوە لە کاتێکدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەهاکەی دابەزییبوو، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ راگرتنی ژمارەیەک لە هەژمارە بانکییەکان دەگەڕێتەوە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، کە براونەتە دەرەوەی عێراق و بۆ مەبەستی جیاواز پارەیان پێڕاکێشراوە.

لە بودجەی عێراقدا کە گەورەترین بودجەیە لە مێژووی وڵاتەکەدا نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ ماوەی سێ ساڵ بە ١٣٢ هەزار دینار جێگیر دەکرێت.













گەلەری